له ویلایه‌تی غور له ناوه‌ندی ئه‌فغانستان به‌هۆی لافاوه‌وه، لانی كه‌م 50 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یان كه‌سی تر بێسه‌روشوێن بوون. له ویلایه‌تێكی تریش لافاو 300 كه‌سی كوشتووه.
عه‌بدولواحید حه‌ماس گوته‌بێژی تاڵیبان له ویلایه‌تی غور به میدیاكانی راگه‌یاند، له دوێنێوه باران و لافاو له ناوچه‌كه‌یان زیانی زۆری گیانی و مادی به خه‌ڵك گه‌یاندووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دوو هه‌زار و 500 دوكان به ته‌واوی رووخاون و زیان به چوار هه‌زار ماڵ گه‌یشتووه كه زیانی هه‌ندێكیان كه‌مه، به‌ڵام زۆربه‌یان زیانه‌كانیان به‌رچاوه.
هه‌زاران دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی زیانیان پێگه‌یشتووه
هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌وه 100 سه‌ر مه‌ڕ خنكاون و هه‌زاران دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی زیانیان پێگه‌یشتووه، هاتوچۆی نێوان هه‌ندێك شار به ته‌واوی داخراون و لافاو شه‌قامه‌كانی هه‌ڵكه‌ندووه.
به‌گوێره‌ی عه‌ره‌بیه، هاوكات وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستان بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی لافاوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو 315 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌زار و 630 كه‌سی تر بریندار بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ویلایه‌تی به‌غلان لافاو 300 كه‌سی كوشتووه و هه‌زار خانووی وێران كردووه.