دوای ئەوەی دەنگۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان بووە باسێکی جیهانی، ئێستە بە هەزاران شەڕکەری سەر بە میلیشیا چەکدارەکانی ئێران ڕەزامەندییان دەربڕیوە هاوشانی حزبوڵا دژی سوپای ئیسرائیل بجەنگن.
ئەمڕۆ یەکشەم 23ى حوزەیران پێگەی ''
ئەسۆشیەتد پرێس'' بڵاوی کردەوە، بە هەزاران چەکدار لە پاکستان، ئەفغانستان، لبنان و عێراق، ئامادەباشیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بچنە پاڵ حزبوڵا لە دژى ئیسرائیل، پێشتر هەموو ئەو چەکدارانە لە سووریا پێکەوە جەنگاون و هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن هێرش نەکاتە سەر حزبوڵای لبنان.
حەسەن نەسڕوڵا سەرۆکی حزبوڵا گوتی، ئامادەکاری تەواویان کردووە، بەڵام لەوانەیە پێویستیان بە هاوکاری زیاتر بێت، لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕەکە و قڵیشانەوەی دۆخەکە.
بە ئەگەری زۆرەوە شەڕەکە سەر دەکێشێت بۆ جەنگێکی هەرێمی، میلیشیا عێراقییەکان سنگیان بۆ بەرگریکردن لە لبنان دەرپەڕاندووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل پێشتر بڵاوی کردەوە، لە ئەگەری هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، ئەوا لە میلیشیا ئێرانییەکانی ناو عێراق دەدات.
له ئهگهری ڕوودانی، شهڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان له شهڕی غهزه خوێناویتر دهبێت، ئیسرائیل بڕیاری داوه تا كشاندنهوهی حزبوڵا بۆ پاش سنووری ڕووباری لیتانی، له هێرش و كووشتار دژی حزبوڵای لبنان نهكهوێت و بڕیاری شهڕ پهسند كراوه.