باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی دیبه‌یته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مدواییه‌ی نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپ به‌ربژێری كۆمارییه‌كان لێدوانی دا و ڕای گه‌یاند، دیبه‌یتی خراپ ڕوو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌تان له‌یاد بێت، كێبه‌ركێكه له نێوان دوو كه‌سدایه كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له خه‌می ئه‌مه‌ریكییه‌كاندایه، ئه‌وه‌ی تریان ته‌نیا له خه‌می ده‌رچوونی خۆیه‌تی.
ئۆباما خۆی پێ نه‌گیرا و له به‌رژه‌وه‌ندیی بایدن دووباره هاته ده‌نگ و
ڕای گه‌یاند، ئه‌وتان له یاد بێت دیبه‌یتی خراپ هه‌ر ڕوو ده‌دات، به‌ڵام كێبه‌ركێكه له نێوان دوو كه‌سدایه، كه یه‌كێكیان به ته‌واوی ژیانی كاری بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووه، به‌رانبه‌ر كه‌سێك كه ته‌نیا له خه‌می خۆیدایه، له نێوان دوو كه‌سدا كه یه‌كێكیان ڕاستییه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی تریان ته‌نیا زانیاریی هه‌ڵه له ده‌می دێته ده‌رێ.
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی ئۆباما، تره‌مپ كه‌سێكی درۆزنه و ناكرێت متمانه‌ی پێ بكرێت.
ئۆباما ددان به‌وه‌دا ده‌نێت بایدن ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كردووه له دیبه‌یتی ئه‌مدواییه، به‌ڵام به‌بیر خه‌ڵكی ده‌هێنێته‌وه كه ته‌نیا بایدن بژارده دروسته‌كه‌یه و تره‌مپ له خه‌می خۆیدایه.
جێی باسه دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ناو خه‌ڵكدا ده‌ركه‌وت و ددانی به‌وه‌دا نا كه شكستی هێناوه به‌رانبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له دیبه‌یته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه و ئه‌و توانا و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه، به‌ڵام به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان دا كه دووباره هه‌ڵده‌ستێته‌وه و به‌سه‌ر تره‌مپدا سه‌رده‌كه‌وێت.