تەمەنی كۆمسیۆنی عێراق بۆ دوو ساڵ درێژ كرایەوە

:: PM:03:53:13/01/2025 ‌
ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەی دوو ساڵ، تەمەنی دەستەی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی درێژ كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی كانوونی دووەم، لە راگەیەنراوێكی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوی كردەوە، لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەم، ئەنجوومەنەكە دەنگی بۆ درێژكردنەوەی دەستەی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ دا.

ئاماژەی بەوەش كراوە، هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەن دەنگی دا بە زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كارەكەی، ئەویش یاسای پێشنیاركراو بۆ هەمواركردنەوەی یاسای یەكەمی پاسپۆرت ژمارە (32)ـی ساڵی (2015)یە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەوە بۆ دووەمین جارە تەمەنی كۆمسیۆن درێژ كرایەوە، كە ساڵی رابردووش بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تەمەنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژ كردەوە.



وشە - رامیار جەواد