میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، باشووری رۆژئاوای دیمه‌شق و چه‌ند شوێنێكی تری ئه‌و وڵاته‌یان بۆردمان كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل 20 هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌ری درعا له باشووری سووریا.
دوێنێش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بنكه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی پێشووی سووریا له‌و ناوچانه‌یان كردبووه ئامانج. له‌شكری 89 له شاری جباب و له‌شكری 12 له شاری عه‌زرا، ئه‌و شوێنه سه‌ربازییانه‌ن كه له درعا بوونه‌ته ئامانجی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل. دوای ئه‌و هێرشانه هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی معاریه، كریز واوی و كویه له باشووری سووریا كرانه ئامانج.
پێویسته بگوترێ سوپای سووریا له دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د، هاتووه‌ته قووڵایی خاكی سووریا و به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای قونه‌یته‌ره له باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و به ته‌واوی به‌سه‌ر جه‌به‌ل شێخدا زاڵه.
ئیسرائیل به راشكاوی پاڵپشتی له درووزییه‌كان و پێكهاته‌كانی تری سووریا كردووه، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی شه‌رع كردووه ئه‌گه‌ر هێز بنێرێته سوه‌یدا و هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوور، ئه‌وا له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی ئیسرائیل به‌ره‌وڕوو ده‌بێت.
هێرشی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا له كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری كاتیی سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، رێككه‌وتنێكی هه‌شت خاڵییان واژۆوو كرد كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌بن به به‌شێك له سوپای سووریا و له هه‌مان كاتدا مافی كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تری سووریا مسۆگه‌ر ده‌كرێت.