یه‌كێتی بڕیاریدا كه ژماره‌یه‌ك له‌و كاندیدانه بگۆڕێت كه له رابردوودا له ڕێی لیستێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كردبوو.
ده‌مێكه یه‌كێتی لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌وانه‌ی كۆمسیۆن كردووه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن دواخرا و ئه‌مڕۆ جارێكی تر مه‌رسوومی هه‌رێمی بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌نرا كه 20ی ئۆكتۆبه‌ر بڕیاره بکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له هه‌ولێر، به "وشه"ی گوت، یه‌كێتی لیستی كاندیده‌كانی له رابردوو پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كردووه، به‌ڵام بڕیارێك هه‌یه كه ئه‌و لیسته بهێنرێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه گۆڕانكاری له كاندیده‌كانی یه‌كێتیدا ده‌كرێت له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، چونكه ده‌ركه‌وتووه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و كاندیدانه‌ی ناویان نووسراوه به‌شێكیان چالاك نه‌بوون و سه‌ردان و بانگه‌شه‌ی ناڕاسته‌وخۆیان نه‌كردووه.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ندێك له گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ونه سنووری هه‌ولێر، به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌بێت كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بڕیاری لێ بده‌ن.