گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی كوردستانەوە رای گەیاند، ئەمڕۆ تەواوی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان تەواو بوو، بڕیار بوو ئەم ئێوارەیە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی دەست بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ی حوزەیرانی 2024، پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پرسی مووچەوە گوتی، پڕۆژەی هەژماری من یەكێكە لە پڕۆژە باشەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە ئایندەیشدا فەرمانبەران و خەڵك بەشێوەیەكی گشتی هەستی پێ دەكەن كە ئەم پڕۆژەیە چ قازانجێكی هەبووە بۆ فەرمانبەران.
هەورامی لەمیانی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ k24 ئەوەیشی گوت، بە نزیكەیی %95ی فەرمانبەران لە پارێزگای هەولێر بەشدارییان لە پڕۆژەی هەژماری من كردووە و دهۆكیش %82 لە پارێزگای سلێمانیش %28 بەشدارن لە پڕۆژەكە و نزیكەی 400 هەزار مووچەخۆر تۆماركراون لە هەژماری من و بانكی "تی بی ئای" بەردەوامە لە وەرگرتنی زانیاریی فەرمانبەران لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەم قسانەی گوتەبێژی حكوومەت لە كاتێكدایە، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ كرا، له‌وانه لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، پرۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم، به‌بانكیكردنی مووچه، بابه‌تی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی مانگانه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتكرده‌وه كه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش ڕاسپێردران كه پێویسته به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی داهات و خه‌رجی و میلاكی هه‌رێم له كاتی خۆیدا و به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویست بۆ تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هه‌رێم بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له وردبینی و پێداچوونه‌وه.
لەبارەى مووچه‌ی مانگی پێنجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كانیش، داواكرا كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به زووترین كات مووچه‌كانیان خه‌رج بكات به تایبه‌تیش كه له دوا هه‌نگاودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به سه‌رجه‌م داتا و زانیاریی پێویست ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كردووه و هیچ بیانوویه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌كانیان نه‌ماوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاسپارد په‌له بكه‌ن له ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی شه‌ش بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.