شه‌ڕی میدیای له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ستی پێ كرد و كه‌ناڵه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێتی هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن بووه تا ئێسته، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌یش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
كه‌ناڵی زووم كه چه‌ند رۆژێكه كراوه‌ته‌وه و خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ لاهوور شێخ جه‌نگی خاوه‌نی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڵاویان كرده‌وه كه هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن جگه له فاكته‌ری سیاسی، یه‌كێتی هۆكار بووه بۆ دواخستنی.
له به‌رانبه‌ردا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی به كه‌ناڵه‌كه‌ی گوتووه، ئێوه فێر بوون له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و "زاكیره‌تان لاواز بووه".
پیره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی هۆكار بووبێ له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش زاكیره‌مان لاواز بێت، خه‌ڵكی كوردستان باش ئاگاداره كه ئێوه هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن بوون.
پێده‌چێ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر كه دوێنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا، یه‌كێتی و به‌ره‌ی گه‌ل تیر و شیر له یه‌كتر بسوون.