كەشوهەوای سبەی بەهارە دەبێت

:: AM:10:16:01/07/2024 ‌
كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو كردەوە و سبەیش پلەكانی گەرما بە تەواوەتی دادەبەزن.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی تەمووز، كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی گشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی دەڵێت، سبەی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێكی سووك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2- 3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت :
هەولێر : 39  
سلێمانی : 37 
دهۆك : 38  
كەركووك : 40
هەڵەبجە : 40 
زاخۆ : 39  
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 42


وشە - رامیار جەواد