وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر گومرگ و خاڵه‌سنوورییه‌كان به‌ڕێوه چوو.
وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه، دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر یه‌كخستنی سیاسه‌تی گومرگی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تایبه‌ت به خاڵه‌سنوورییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوور له نێوان هه‌ردوولا به سه‌رپه‌رشتی د.محه‌مه‌د ته‌میم جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی عێراق به‌ڕێوه چوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان، و له حكوومه‌تی عێراقیش وه‌زیرانی ناوخۆ و داد و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خوێندنی باڵا و به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه كرا كه له بواری گومرگ و خاڵه‌سنوورییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا هه‌ن، دووپات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوو كرایه‌وه وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه یه‌ك سیاسه‌تی گومرگی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت و هاوئاهەنگى زیاتر بكرێت بۆ پاراستی به‌رهه‌می ناوخۆ و جێبه‌جێكردنی ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره هاوئاهەنگى و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت تا گه‌یشتن به ڕێكکه‌وتنی كۆتایی.