نێچیرڤان بارزانی‌ گه‌یشته‌ ڤییه‌ننا

:: PM:04:59:01/07/2024 ‌
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆ ببێته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی‌ ته‌مووز رای‌ گه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا.

نێچیرڤان بارزانی سبه‌ی سێشه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كۆ ده‌بێته‌وه‌، ده‌رفه‌ت و بواره‌كانی بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.


وشە - وشه‌