وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵیش زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندنی گشتی بۆ كوڕان و كچان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دابین ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، وه‌زیری خوێندنی باڵا زانكۆكانی ڕاسپارد وه‌ك ساڵانی پێشوو زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن بڕه‌خسێنن بۆ به‌دیهێنانی ئاواتی گه‌نجان و لاوانی هه‌رێمی كوردستان.
له ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، به سه‌رپه‌رشتی ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكى زانكۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری خوێندنی باڵا دووپاتی كرده‌وه، كه ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دانانی میكانیزم و پلان و ئاماده‌كارییه بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به شێوه‌یه‌ك هاوته‌ریب بێت بۆ سوودی ده‌رچووان و پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار، بۆ ئه‌مه‌یش گوتی، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژه‌ی پلانی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی به‌خۆڕایی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دابین بكه‌ین و هه‌لی گونجاوی خوێندن له زانكۆ حكوومییه‌كان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رچووان بڕه‌خسێنین.
دوپاتیشی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به ڕه‌چاوكردنی كوالێتیی خوێندن و له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه، ئه‌مساڵیش زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندنی گشتی بۆ خوێندكاران و قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش داوای له زانكۆكان كرد هه‌موو تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن له ناوخۆ بڕه‌خسێنن.
له‌باره‌ی پرسی دارایی و بارودۆخی قوتابیان و خوێندكاران، وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕای گه‌یاند، به‌هۆی داشكان له كرێی خوێندن، ساڵانه ده‌یان ملیار دینار بۆ خانه‌واده‌ی خوێندكاران و قوتابیان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و پێناوه‌ی پاره نه‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م به‌دیهێنانی خه‌ون و خولیاكانی گه‌نجان.