له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گرژی له نێوان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌ڕه‌مه‌كی له سلێمانی دروست بووه.
كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووە كه وه‌زیری دارایی هۆشداری به یه‌كێتی داوه ئه‌گه‌ر ده‌ست له "دامه‌زراندنی هه‌ڕه‌مه‌كی و نایاسایی" هه‌ڵنه‌گرێت كێشه بۆ مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان دروست ده‌بێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه چیتر كێشه بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كان دروست نه‌كه‌ن.
كه‌ناڵی ئاڤا سه‌رباری بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كه ئه‌وه‌یشی نووسیوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ده‌ر له ڕێنوێنی و داواكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 400 كه‌سی له ڕیزی هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی دامه‌زراندووه.
ئه‌وه نووسراوه كه ئاواتی شێخ جه‌ناب به قوباد تاڵه‌بانی گوتووه، پێویسته ئه‌م دامه‌زراندنه هه‌ڕه‌مه‌كییانه ڕابگرن، ئه‌گه‌رنا كێشه بۆ مووچه‌ی سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كان دروست ده‌بێت.