پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی گرتنی ئه‌و گرووپه راگه‌یاند كه تاوانبارن به سووتاندنی بازاڕی له‌نگه و قه‌یسه‌ری له شاره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا كران.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر ڕوویاندا، كه دوایین ڕووداو ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی پێنجی ئایاری بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر بوو، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، ئه‌وكات ڕامان گه‌یاند، له‌و ئاگرانه به‌گومانین ڕووداوی سروشتی و ئاسایی بووبێت، بۆیه هاوشارییان و هاووڵاتییانمان دڵنیا كردەوه، ده‌ست به ڵێكۆڵینه‌وه كراوه له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و هه‌ر كاتێك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به كۆتاهات، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له پشته‌وه‌ی ئه‌و كاره بووبێت چاوپۆشی لێ ناكرێت و ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
"سوپاس بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان و ئاژانسی هه‌واڵگریی فیدراڵ و ئاسایش و پۆلیسی هه‌ولێر، كه توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌و تۆڕه تاوانكارییه تیرۆریستییه ئاشكرا بكه‌ن و بیانگرن كه یه‌كێكیان سه‌رپه‌شتیاری تاقمه‌كه‌یه به‌ناوی "هونه‌ر فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌د" كارمه‌ندی یه‌كه‌ی70 و ئه‌وه‌ی تریشیان "محه‌مه‌د نه‌جات حه‌سه‌ن" ئه‌فسه‌ری دژه‌تیرۆره له سلێمانی (CTG) و له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی چه‌كدارانی "په‌كه‌كه" ڕاهێنانیان پێ كراوه تا ئه‌و كاره تیرۆریستییانه ئه‌نجام بده‌ن و زیان به هاووڵاتییانی شاره‌كه‌مان و، شاره‌كانی تر‌ى دهۆك و كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر بگه‌یه‌نن" خۆشناو وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئامانجی ئه‌و تۆڕه تاوانكاره‌ی "په‌كه‌كه"، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو و رێكخراو، تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌ولێری پایته‌خت و لێدان له ئابووری و بڕینی سه‌رچاوه‌ی قووتی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌مان بووه، جگه له‌وه‌ش له دانپێدانانه‌كانیان ئاشكرایان كردووه له به‌رنامه و پیلانیان دابووه وێڕای سووتاندنی بازاڕه‌كانی له‌نگه و قه‌یسه‌ری، شوێنی تر‌ى هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه بسووتێنن، له‌وانه (بازاڕی میللی، شوێنی بازرگانی، كێڵگه‌ی كشتوكاڵی، پاڵاوگه، شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی شه‌قلاوه، سیروان مۆڵ و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با).
باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه، مه‌رامیان بوو گورزی كوشنده له ئابووریی هه‌موو خه‌ڵك بده‌ن و ده‌ست له هیچ بازاڕ و شوێنێكی هه‌ولێری پایته‌خت نه‌پارێزن و زیانی گه‌وره به ژێرخانی ئابووریی شاره‌كه‌مان بگه‌یه‌نن، كه توانرا به لێهاتوویی و چاوكراوه‌یی هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌ر زوو ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه نه‌گریسه ئاشكرا بكرێت و تاونباران و ئه‌وانه‌شی له‌پشت ئه‌و كاره تیرۆریستییه قێزه‌ونه بوون ڕووی ڕه‌شیان بدۆزرێته‌وه و به سزایی عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
له كۆتایشدا هاتووه، وێڕای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه له قۆناغی كۆتایی دایه، له هه‌ردوو به‌شی بازاڕی قه‌یسه‌ری، قه‌یسه‌ریی كۆن و قه‌یسه‌ریی نوێ، له سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به گوژمه‌ی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار له سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه له رێگه‌ی دوو كۆمپانیاوه و به كاركردنی سێ شیفت و به شه‌و و رۆژ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه به‌رده‌وامه.