چاودێرێكی سیاسیی رای ده‌گه‌یه‌نێــت، په‌كه‌كه وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ددانپێدانانی ئه‌ندامانایان له سووتاندنی بازاڕه‌كانی هه‌ولێر لاوازه و پێویسته خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و هێزه رسوا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقییه‌وه، ئاشكرا كرا كه گرووپێكی سه‌ر به په‌كه‌كه و یه‌كێتی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی سووتاندنی بازاڕی كه‌ركووك و هه‌ولێر و دهۆكن و ئه‌وه‌یش به ددانپێدانانی خۆیان بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌ته‌وه، په‌كه‌كه به وه‌ڵامێكی كرچ و كاڵ باسی خه‌باتی خۆیان ده‌كه‌ن و نا‌وێرن له وه‌ڵامی حكوومه‌تی عێراق بڵێن" ئێمه نه‌بووین" .
ئامانج خۆشناو چاودێری سیاسیی، به "وشه"ی گوت، په‌كه‌كه و یه‌كێتی ئه‌و تاوانه‌یان كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وان كردوویانه.
روونیشی كرده‌وه كه وه‌ڵامی په‌كه‌كه زۆر لاوازه و باسی خه‌بات و خۆڕاگری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیووه ئه‌و تۆمه‌ته له‌سه‌ر خۆیان لاده‌ن كه ده‌ستیان له‌و تاوانانه هه‌بووه.
سووتاندنی بازاڕه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ی په‌كه‌كه و یه‌كێتییه‌وه بووه‌ی هۆی بڕینی نانی سه‌تان خێزان، ئێسته‌یش خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و هێزانه رسوا ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و لێدان له ئابووری كوردستان.