سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له سلێمانی ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی، ماڵ یان ئۆفیسێكی به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه هه‌یه، به‌شێكیان به‌ناوی راگه‌یاندن و به‌شێكیان به‌ناوی سه‌نته‌ری گه‌نجان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ته‌مووز، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه به‌ناوی رێكخراوی جۆراوجۆر و میدیاوه، چه‌ندان ماڵ و ئۆفیسی جۆراوجۆریان له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی هه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ته‌نیا بۆ كه‌ناڵی "رۆژنیوز و رۆناهی و میدیاكانیان" چه‌ندان ئۆفیس و خانوویان هه‌یه، زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كی كوردسات.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، دوو ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بریندار بوونه كه یه‌كێكیان هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست داوه.
بوونی ئه‌و هه‌موو بنكه نهێنییه له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی، مه‌ترسیی رژدی خستووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی شاره‌كه و به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری رووداوی جۆراوجۆر هه‌یه.