شارەوانی: هەر كەسێك لە هەولێر لەناو گەڕەكەكاندا ئاژەڵ بەخێو بكات دەیگرین

:: AM:09:36:04/07/2024 ‌
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕای گەیاند، بەخێوكردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەكەكانی شاردا رێپێدراو نییە، لەمەودوا هەركەسێك ئاژەڵ بەخێو بكات دەیگرین.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بە ئامانجی پاكوخاوێنیی ژینگە و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی نەخۆشییە گوازراوەكان و ڕەخساندنی سیمایەكی جوان،  تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەستان بە لابردنی چەند شوێنێكی بەخێوكردنی ئاژەڵ لە هەشتی حەسارۆك.

شارەوانی ئاماژەی بەوە كردووە، بەدواداچوون بۆ چەند شوێنێكی تر كرا كە لە ماوەی داهاتوودا بە هەڵمەتێكی رێكخراو، كۆی ئەو جێ و شوێنانەی ئاژەڵداریی تێدا بەخێو دەكرێت، لادەبرێن و دوای ئاگاداركردنەوەیان و لە كاتی پابەندنەبوونیان، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.



وشە - سۆران عەزیز