سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كۆ بووه‌وه‌

:: PM:04:43:04/07/2024 ‌
له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، له‌ شاری به‌غدا سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دووم كۆ بووه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ باره‌گای‌ بارزانی‌، له‌ دیداره‌كه‌دا وێڕای باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هاوكێشه‌كان، بابه‌تی دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به‌ ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت تاوتوێ كران.

رۆژی سێی تەمووزی 2024، سەرۆك بارزانی دوای حەوت ساڵ، بە جلوبەرگی نەتەوەیی و پێشمەرگەوە گەیشتە بەغدا و لە ئاستی هەرە باڵا دیدارەكانی دەست پێ كرد، هاوكات ترافیكی دبلۆماسیی بووە بەشێك لە بەرنامەی گەشتەكەی بۆ عێراق و باڵوێزی وڵاتانی زلهێز و عەرەبی سەردانی شوێنی حەوانەوەیان كرد.

سەردانەكە لە كاتێكدایە ناوچەكە و جیهان لە دۆخی ئاڵۆزدان و گوشارەكانی سەر كورد لە ناوخۆ و دەرەوە سەخت بوون، هەڵبژاردنی ئەمەریكا، شەڕی ڕووسیا و ئۆكراین، ئیسرائیل و فەلەستین و جەنگە چاوەڕوانكراوەكەی لبنان، هەتا دێ پێشبینییەكان ئاڵۆز دەكەن، بۆیە چاوەكان لەسەر بارزانین بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەو ئاڵۆزییانە و جێگیركردنی مافەكانی گەلەكەی كە هێشتایش بە بابەتی لاوەكی وەك مووچەوە لەلایەن شۆڤێنییەكانی بەغداوە ئازار دەدرێن.


وشە - وشه‌