كچی پێشەوا: دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی دەکەم

:: PM:09:54:17/01/2025 ‌

کچی پێشەوا قازی محەمدمەد ڕای گەیاند، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی دەکەم کە مەبەستی یەکخستن و کۆدەنگیی نێوماڵی کوردە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی، هەینی 17ی کانوونی دووەم، مونیرەی کچی پێشەوا قازی محەمەد، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت: دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکەم، کە مەبەست لێی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نێو ماڵی کوردە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

هەروەها دەڵێ، خەون و ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەدیهاتن نزیک بووەتەوە.



وشە - تایبه‌ت