به‌های هه‌ر دۆلارێك به‌ر له جه‌نگ 82 هه‌زار تمه‌ن بوو و دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له 13ی مانگ، نرخه‌كه‌ی شكا و گه‌یشته 92 هه‌زار تمه‌ن، دوای كۆتاهاتنی جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه نرخی پێشووی كه 82 هه‌زار تمه‌ن بوو بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌ڵام دیسان رووی له پاشه‌كشه كردووه‌ته‌وه.
به‌ر له جه‌نگ تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كان به‌هاكه‌ی به‌رز بووبووه‌وه، چونكه ماوه‌یه‌ك تا 107 هه‌زار تمه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا هاتبوو، ئه‌و ئومێده له بازاڕه‌كانی ئێران هاته كایه‌وه رێككه‌وتن روو بدات و بازاڕه‌كانی ئێران بگه‌شێنه‌وه، بۆیه‌ش نرخه‌كه‌ی بۆ 82 هه‌زار تمه‌ن ئاسایی بووبووه‌وه.
به‌پێی نوێترین نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی تاران، ئه‌مڕۆ نرخی به‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته 90 هه‌زار و 500 دینار كه نزیكه له هه‌مان نرخی سه‌رده‌می جه‌نگ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كانی دوای جه‌نگ به‌های تمه‌ن زیاتر دابه‌زێت.
هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌كرێ ئێران ئاگربه‌ستی پێشێل كردووه و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر جه‌نگ ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دیسان به‌های تمه‌نیش بشكێته‌وه.