به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك رای گه‌یاند ئه‌مساڵ زه‌وییه‌كی زۆر كراوه‌ته برنج و سه‌ره‌ڕای كه‌مبارانی له دھۆك زیاتر له 19 ھه‌زار دۆنم زه‌وی به برنج چێنراوه، پێشبینی ده‌كرێت به‌رھه‌می بگاته 19 ھه‌زار تۆن كه به‌راورد به ساڵی رابردوو دابه‌زیوه .
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دھۆك، به‌گشتی 19 ھه‌زار و 94 دۆنم زه‌وی به‌برنج چێنراوه و پێشبینی ده‌كه‌ن به‌رھه‌می برنجی ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دھۆك به‌گشتی بگاته 19 ھه‌زار تۆن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشبینییه بێته دی ئه‌وا به‌رهه‌مه‌كه به‌راود به ساڵی رابردوو كه‌متره چونكه له 2024 كه 24 ھه‌زار و350 دۆنم زه‌وی به برنج چێنرابوو، بۆیه پێنج ھه‌زار دۆنم به‌راورد به پارساڵ كه‌می كردووه كه به رێژه ده‌كاته 25%.
وه‌ك زیاتر خستیه روو ھۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مساڵ باران كه‌م بوو و ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌متر برنج بچێنرێت.
له دهۆك برنج زیاتر له ئاكرێ و ئامێدی و به‌رده‌ڕه‌ش وشێخان ده‌چێنرێت، پشكی شێریش به‌ر ئاكرێ و ئامێدی ده‌كه‌وێت.