لەمڕۆوە 170 خێزان دەتوانن بچن قەرەبووی مادەی 140 وەربگرن

:: AM:10:50:01/07/2025 ‌
نووسینگەی كەركووكی مادەی 140، ئاگادارییەكی بۆ زیاتر لە 170 خێزانی ئاوارە بڵاو كردووەتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی قەرەبووكردنەوەیان، سەردانیان بكەن.

ئەو خێزانە ئاوارانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، دەتوانن لە ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووزەوە سەردانی نووسینگەكەی كەركووك بكەن.

بەپێی ئاگادارییەكە، پێویستە‌ هەر یەكێك لەو خێزانانە بەڵگەنامە ئەسڵییەكان لەگەڵ كۆپیی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەكە لەگەڵ خۆیان ببەن.

هەر خێزانێكی كورد بڕی 10 ملیۆن دینار وەك قەرەبوو وەردەگرێت، ئەو قەرەبووە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە كە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا ئاوارە و دەربەدەری شارەكانی هەرێمی كوردستان، یان بە پێچەوانەوە ئاوارەی پارێزگاكانی تری عێراق بوون.
ناوەكان لە وێنەكەدایە..



وشە - سۆران عەزیز