سیتی بانكی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی كردووه له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵدا كه له یه‌كی ته‌مووز ده‌ست پێ ده‌كات و له كۆتایی ئه‌یلوول ته‌واو ده‌بێت، نرخی زێڕ له نێوان سێ هه‌زار و 100 دۆلار تا سێ هه‌زار و 500 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام ساڵی داهاتوو داده‌به‌زێت.
بانكه‌كه پێی وایه یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌های زێڕ هه‌یه، پێوه‌ندیی به ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسۆی گه‌شه‌ی ئابووریی دنیا هه‌یه، بۆیه‌ش پێداگره له‌وه‌ی نرخی زێڕ له ماوه‌یه‌دا جێگیر ده‌بێت و له سێ هه‌زار و 500 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك تێپه‌ڕ ناكات.
به‌گوته‌ی بانكه‌كه پێداویستیی دنیا به زێڕ تا كۆتایی چاره‌گی سێیه‌م پڕ ده‌بێته‌وه، دواتر نرخه‌كه‌ی روو له دابه‌زین ده‌كات و ته‌نانه‌ت پێشبینی كردووه تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2026، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ خوارووی دوو هه‌زار و 700 دۆلار دابه‌زێت.
پێویسته بگوترێ نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ، به سێ هه‌زار و 333 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م رۆژ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی زێڕ، له هه‌ولێر زێڕی عه‌یار 21 به 665 هه‌زار دینار، عه‌یار 24 به 760 هه‌زار دینار و 18 عه‌یار به 570 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.