له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا تمه‌ن به رێژه‌ی زیاتر له 12% به‌های خۆی له ده‌ست داوه، ئێسته له بازاڕه‌كانی ئێران هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا، به نزیكه‌ی 93 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت. له بازاڕه‌كانی كوردستان تمه‌ن به‌های زیاتر ده‌كات.
به‌های هه‌ر دۆلارێك به‌ر له جه‌نگ 82 هه‌زار تمه‌ن بوو و دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له 13ی مانگ، نرخه‌كه‌ی شكا و گه‌یشته 92 هه‌زار تمه‌ن، دوای كۆتاهاتنی جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه نرخی پێشووی كه 82 هه‌زار تمه‌ن بوو بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا سێ رۆژی خایاند و له چوار رۆژی رابردوودا 11 هه‌زار تمه‌ن هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی.
به‌ر له جه‌نگ تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كان، به‌هاكه‌ی به‌رز بووبووه‌وه، چونكه ماوه‌یه‌ك تا 107 هه‌زار تمه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخهكهیدا هاتبوو، ئه‌و ئومێده له بازاڕه‌كانی ئێران هاته كایه‌وه كه رێككه‌وتن روو بدات و بازاڕه‌كانی ئێران بگه‌شێنه‌وه، بۆیه نرخه‌كه‌ی بۆ 82 هه‌زار تمه‌ن ئاسایی بووبووه‌وه.
به‌پێی نوێترین نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی تاران، ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 93 هه‌زار تمه‌ن كه نزیكه له هه‌مان نرخی سه‌رده‌می جه‌نگ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كانی دوای جه‌نگ، به‌های تمه‌ن زیاتر دابه‌زێت.
هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نرخی تمه‌ن له هه‌ولێر به‌رزتره له نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی ئێران و پێشتر چاودێرانی ئابووری هۆشدارییان داوه له كڕینی تمه‌ن و پێیان وایه، به‌هاكه‌ی له‌رزۆكه و چاوه‌ڕوانی قازانجی لێ ناكرێت.
حاجی مووسا خاوه‌نی نووسینگه‌ی دراو له هه‌ولێر، بۆ ''وشه'' گوتی، به حه‌واڵه نرخی كڕینی 100 دۆلار به نۆ ملیۆنه و فرۆشتنه‌وه‌ی به نۆ ملیۆن و 200 هه‌زاره، به كاشیش به هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن ده‌كڕن و به هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن ده‌یفرۆشن.