به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك رای گه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له دھۆك، زیاتر له 64 ھه‌زار تۆن به‌رھه‌می كشتوكاڵی ره‌وانه‌ی عێراق كراوه و ھه‌نارده‌كردنیشی به‌رده‌وامه .
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك، به "وشه"ی گوت، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له پارێزگای دھۆك، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی به‌رھه‌مێكی زۆری كشتوكاڵی ساڵانه ده‌چێنرێت، سه‌رووی پێداویستییه‌كانی ناوخۆیه، 64 ھه‌زار و 127 تۆن به‌رھه‌می خۆمانه ره‌وانه‌ی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق كراوه .
ئه‌و روونی كرده‌وه، پارێزگای دھۆك له ڕووی كشتوكاڵی ده‌وڵه‌مه‌نده و رێژه‌یه‌كی زۆری سه‌وزه و میوه‌ی لێ به‌رھه‌م دێت. حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش كاری زۆرباشی كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ئه‌و به‌رھه‌مانه و ئاسانكاریی باشی بۆ كردووه، بۆیه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 64 ھه‌زار و127 تۆن به‌رھه‌می كشتوكاڵیی دھۆك ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق كراوه.
به‌گوته‌ی جه‌میل ئه‌وه‌ی هه‌نارده كراوه، بریتییه له به‌رھه‌مه‌كانی په‌تاته، ته‌ماته، خه‌یار، بیبه‌ر، شووتی، خۆخ ، باینجان، گندۆره و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر.
دهۆك\بڵند ئیبراھیم