به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێریارى سه‌ربازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له راگه‌ینراوێكدا روونى ده‌كاته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌م له بانكى ناوه‌ندى عێراق پشووى فه‌رمییه، بۆیه هاوكاریى دارایى هاوپه‌یمانان رۆژى دووشه‌م دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى تهمووز ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوكرایه‌وه، تێیدا هاتووه، "
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، "بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە (6\7) لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە (7\7) دواخراوە"
هه‌ر له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "لەبەر ئەم هۆکارە، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 7\7 بری هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان".