داخرانی ئاسمانی ئێران به‌رووی گه‌شته بازرگانییه‌كان، زیانی نۆ تریلیۆن و 600 ملیار تمه‌ن به ئابووریی ئێران گه‌یاندووه.
دوای ئه‌و جه‌نگه‌ی له 13ی مانگی حوزه‌یران له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا ده‌ستی پێ كرد، ئاسمانی ئێران هه‌رزوو به رووی فڕۆكه گه‌شتیاری و بازرگانییه‌كاندا داخرا و لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ ئاسمانی وڵاته‌كه داخراو بوو، ته‌نانه‌ت هیچ گه‌شتێكی وڵاتانیش به ئاسمانی ئێران‌دا نه‌كرا.
میدیاكانی ئێران كۆی ئه‌و زیانانه‌یان بڵاو كرده‌وه كه به‌هۆی داخرانی گه‌شته بازرگانییه‌كان به‌ر ئێران كه‌وتووه و قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌یان، به نۆ تریلیۆن و 600 ملیار تمه‌ن لێكداوه‌ته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 110 ملیۆن دۆلار.
ئه‌م زیانه ته‌نیا پێوه‌ندیی به فڕۆكه بازرگانییه‌كانه‌وه هه‌یه نه‌ك گه‌شتیاری و ئه‌گه‌ر كۆی خه‌رجییه‌كان لێك بدرێته‌وه، ئه‌وا ده‌كرێ به سه‌تان ملیۆن دۆلار بخه‌مڵێنرێت.
هێشتا دامه‌زراوه‌كانی ئێران وردبینییان بۆ كۆی ئه‌و زیانانه نه‌كردووه كه له ماوه‌ی 12 رۆژ جه‌نگ به‌ر ئێران كه‌وت، كێشه له‌وه‌دایه میدیاكان سه‌ربه‌خۆ نین له راگه‌یاندنی ئه‌و زانیارییانه و جاروبار به‌رپرسێك یان سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌یه‌ك، ئامارێك ده‌خاته روو و میدیاكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا ئێران به سه‌تان ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وت، هه‌موو ئه‌و پڕۆژه ئه‌تۆمییانه‌ی له‌ناو بران كه ده‌یان ساڵ بوو وه‌به‌رهێنانیان تێدا ده‌كرد و پشكی شێری داهاتی ئێرانی لێیان خه‌رج كردبوو.