وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی تهمووز، داهاتی چوار مانگی نه‌وتی و نانه‌وتیی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی بڵاو كرده‌وه. ژماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن 10 تریلیۆن دینار كه ده‌كاته زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار، له كۆی داهاته‌كه ونه.
تیمێكی شه‌فه‌ق نیوز هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ ئاشكرای كرد كه
داتاكان هه‌ڵه‌یان تێدایه. به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی، داهاتی مانگی كانوونی دووه‌م تا نیسان، 28.055 تریلیۆن دینار (19.85 ملیار دۆلار) بووه، له كاتێكدا داهاتی سێ مانگی سه‌ره‌تای 2025 بریتیی بووه له 27.248 (19.29 ملیار دۆلار)، ئه‌م داتایه پێمان ده‌ڵێت له مانگی ئادار بۆ نیسان ته‌نیا 802 ملیار دینار (567.6 ملیۆن دۆلار) بووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م داتایه له‌گه‌ڵ زیادبوونی داهاتی مانگه‌كانی ڕابردوو یه‌ك ناگرێته‌وه.
داتاكانی پێشتری ئه‌و وه‌زاره‌ته پێمان ده‌ڵێت كه داهاته‌كان زیاتر له حه‌وت تریلیۆن دیناری له كانوونی دووه‌م تێپه‌ڕاندووه، له شوبات زیادی كردووه بۆ زیاتر له 17 تریلیۆن دینار و گه‌یشتووه‌ته 27 تریلیۆن دینار له مانگی ئادار. ئه‌م ئامارانه‌ش بۆمان ده‌رده‌خه‌ن كه له داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی، عێراق هه‌موو مانگێك نزیكه‌ی 10 تریلیۆن دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌م زیادبوونه‌ش زیادبوونێكی جێگیر بووه.
به‌ڵام شه‌فه‌ق نیوز ده‌ریخستووه كه داهات له نیسان ده‌بوو زیاتر له 37 بۆ 38 تریلیۆن دینار تێپه‌ڕێنێت، نه‌ك 28 تریلیۆن دینار وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات. به واتایه‌كی تر، ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه به وه‌ستانی گه‌شه‌ی داهات له نیسان ده‌كه‌ن كه هه‌م باوه‌ڕپێنه‌كراوه، هه‌م له ڕووی بیركارییه‌وه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی پێشتر یه‌ك ناگرێته‌وه.