رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، دواى ئه‌و كۆششه سیاسییه‌ی له 48 سه‌عاتى رابردوو دراوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت. په‌رله‌مانتارێكى كوردیش وردهكاریى رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى تهمووز، رۆژنامه‌ى
سه‌باح كه رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمیى عێراقه، له هه‌واڵێكدا باسى له‌وه كردووه، هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌نگاوى خێرا ده‌ڕۆن به‌ره‌و رێككه‌وتنێك كه كۆتایى به ته‌نگژه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بهێنێت. هه‌روه‌ها پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ بخرێته كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه.
رۆژنامه‌ى سه‌باح باسى له‌وه كردووه، له 48 سه‌عاتى رابردوودا كۆششێكى سیاسیى چڕ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و یاسا جێبه‌جێكراوه‌كان له عێراق رێككه‌وتن بكرێت. له‌و كۆششانه سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌ردانى هه‌ولێر كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان باسى له كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى كردووه، به‌ر له هه‌موویان كێشه‌ى مووچه.
سه‌باح سوبحى په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح داوه و ده‌ڵێ، "بنه‌ماى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێم 300 به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى راده‌ستى حكوومه‌تى فیدراڵى بكات له رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه، له به‌رانبه‌ردا هه‌رێم 46 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه به‌ده‌ست بهێنێ بۆ به‌كاربردنى ناوخۆ و پاڵاوتن". سوبحى هیواى ده‌خوازێ له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ى به فه‌رمى واژوو بكرێت و له دانیشتنى ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌سند بكرێت.