سەبەتەی نوێی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت

:: AM:11:43:08/07/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراكی سلێمانی، بریكارەكانی خۆراك لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكاتەوە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.

بەپێی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراكی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری بنكەكانی دابەشكردنی خۆراك دەكاتەوە لە 261 تا 291 ناوشار و دەرەوەی شار، دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی چوارەم بە داتای مانگی شەش دەكرێت.

باسی لەوەش كردووە: مادەكانی خۆراك بریتییە لە برنج سێ كیلۆگرام، شەكر یەك كیلۆ، زەیت یەك لیتر، نیسك یان نۆكی خڕ 250 گرام، لەتكە نۆك 750 گرام، دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

دەشڵێت: مادەی برنج ڕەزامەندیی پێشوەختەی لەسەر دراوە و دابەشكردنی بەردەوام دەبێت تا هەموو بنكەكان وەریدەگرن.



وشە - سۆران عەزیز