دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، حه‌ز ده‌كات هاوشێوه‌ی سووریا هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و لابرانی سزاكانی سه‌ر سووریای به هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌ژمار كرد و گوتی، هیواداره به‌و بڕیاره سووریا گه‌شه بكات و ئابوورییه‌كه‌ی به ئابووریی جیهانی ببه‌سترێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی خواست وه‌ك چۆن ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر سووریا لابردوون، له‌سه‌ر ئێرانیشیان لابه‌رێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته به حكوومه‌تی ئێران بدات دووباره وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، ره‌فتاریان له شه‌ڕانگێزییه‌وه بۆ ئاشتیخوازی بگۆڕن و واز له دروشمی له‌ناوبردنی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بهێنن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشیی له فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد كه توانیان دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران تێكبشكێنن و گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوشێوه‌ی جاران كه‌ڵه‌گای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه، ئێران به‌ستێنێكی باشی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه، نه‌وتیان زۆره و خه‌ڵكێكی مه‌زن و ژیر و به‌توانایان هه‌یه و ده‌توانن وڵاته‌كه‌یان پێش بخه‌ن.
جێی باسه ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت شه‌وی رابردوو تره‌مپ رای گه‌یاند، به‌رپرسانی ئێران رازین و به‌مزووانه ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵیان ده‌كرێته‌وه.