دواى په‌سندكردنى یاساى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، كه‌ناڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چه‌ندان ره‌هه‌نده‌وه باسیان له گرنگیى ئه‌و یاسایه كردووه، به‌تایبه‌تى وه‌ك رێزگرتنێك بۆ كه‌سوكارى قوربانییه‌كان و مێژووى شاره‌كه له قه‌ڵه‌میان داوه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕێكى عێراقى له راپۆرتێكدا باس له تایبه‌تمه‌ندیى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات له رووى ئابوورییه‌وه كه له‌مه‌ودا چیى ده‌ست ده‌كه‌وێ؟.
له سه‌ره‌تاى راپۆرتى ماڵپه‌ڕى
"ئیقتصاد نیوز" ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، شارى هه‌ڵه‌بجه سێ كاره‌ساتى به خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ویژدانى مرۆڤایه‌تى بجووڵێنى و ناوى به نه‌مرى له مێژوودا بمێنێته‌وه، یه‌كه‌میان بۆردمانكردنى هه‌ڵه‌بجه له ساڵى 1974، پرۆسه‌ى ئه‌نفال 1987، دواجاریش بۆردمانكردنى ئه‌و شاره به چه‌كى كیمیایى.
دواى ئه‌وه راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه له ڕووى كارگێڕى و داراییه‌وه، كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌ورووژێنێ، له‌وه‌ى به كرده‌نى چى ده‌بێت كاتێك شارۆكه‌یه‌ك ده‌بێته پارێزگا؟ حوسێن موئه‌نیس ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، باسى له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه كردووه له رووى داراییه‌وه و ده‌ڵێ، "دانانى پارێزگایه‌كى نوێ له چوارچێوه‌ى یاسا پێڕه‌وكراوه‌كان، پێویستى به ته‌رخانكردنى دارایى نوێ و دامه‌زراندن هه‌یه، به تێڕوانین له‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت له پارێزگاكه داده‌نرێت".
راپۆرته‌كه چه‌ند جارێك دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هێشتا هیچ شتێك روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه به بچووكترین پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت، ئێسته رووبه‌ره‌كه‌ى 2.8% رووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنێت. په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كه‌ش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هێشتا هیچ روون نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ورده‌كارییه‌كانى پێوه‌ندیدار به ته‌رخانكردنى دارایى هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه‌بجه له چوارچێوه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه ده‌بێت كه به‌گوێره‌ى رێژه‌ى دانیشتووان ده‌بێت به به‌راورد به ناوه‌ند (عێراق) هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌گه‌ر بودجه‌ى 2023 وه‌ك نموونه‌یه‌ك ئاماژه‌ى بۆ بكرێت، ئه‌وا به‌گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كان، كۆى پشكى هه‌رێمى كوردستان 16 تریلیۆن و 497 ملیار دیناره. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات به‌ر له هێرشه كیمیاییه‌كه له ساڵى 1988 دانیشووانى هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 70 هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ئێسته نزیكه‌ى 145 هه‌زار كه‌سه، ئه‌مه له كاتێكدا ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌س.
حوسێن موئه‌نیس ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "هه‌نگاوه‌كه پێویستى به دانانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و ده‌سته‌ى كارگێڕى و دامه‌زراندنى نوێ هه‌یه، لێره‌دا سروشتییه ئه‌گه‌ر ته‌رخانكردنه‌كه بخرێته سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى فیدراڵى".
چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرێت له قۆناغى داهاتوو و له واقیعدا میكانیزمى به پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێت، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به ورده‌كاریى ته‌كنیكى و دارایى هه‌یه، جێكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك له په‌یكه‌رى رێكخستنى پارێزگاكانى عێراق. سه‌فوان قوسه‌ى ئابووریناس قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه كردووه و ده‌ڵێ، "به‌پارێزگابوونى شارێك ده‌بێته هۆى چاككردنى كارى كارگێڕى و ئابوورى، به‌ڵام ده‌بێت په‌یكه‌رێكى رێكخستنى روون هه‌بێت، به‌گوێره‌ى پێوه‌ره دانیشتووان و رووبه‌ر و هه‌مه‌چه‌شنى دیموگرافى بێت".
ئه‌و ئابووریناسه باس له‌وه ده‌كات، ده‌كرێت هه‌نگاوى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه به‌رهه‌مهێن بێت، ئه‌گه‌ر پێكهاته كارگێڕییه‌كه نوێیه‌كه‌ى بتوانێ سوود له ده‌رامه‌تى شاره‌كه ببینێ، به شێوه‌یه‌ك سه‌رنجى بۆ ره‌خساندنى هه‌لى نوێ و گه‌شه‌پێدان بێت. هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت شوناسى ئابوورى هه‌ر پارێزگایه‌ك به روونى دیار بێت، بۆ نموونه پارێزگایه‌ك تایبه‌ت بێت به به‌رهه‌مێكى وه‌ك چیمه‌نتۆ، یان كشتوكاڵ، یان گه‌شتیارى، به‌م شێوه‌یه ته‌واوكارى ئابوورى دێته ئاراوه.
سه‌فوان قوسه‌ى له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات، كاتێك دانیشتووانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 45 ملیۆن كه‌س، كاتى ئه‌وه هاتووه پێداچوونه‌وه بۆ نه‌خشه‌ى كارگێڕیى ده‌وڵه‌ت بكرێت، به شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاری دیموگرافیانه‌ى روویان داوه، سه‌فوان ده‌ڵێ، "له دوو ده‌یه‌ى رابردوودا ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق بووه‌ته دوو هێنده و سروشتییه ژماره‌ى پێكهاته كارگێرییه‌كان زیاد بێت".
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه وه‌ك نموونه‌یه‌ك شیكردنه‌وه‌ى بۆ بودجه‌ى 2023 كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌ڵه‌بجه دیارى بكات و ده‌ڵێ، "پشكى شاره‌كه 375 ملیار دینار ده‌بێت. ئه‌مه‌شى به‌م شێوه‌یه لێكداوه‌ته‌وه: به‌گوێره‌ى داتاى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌ڵه‌بجه 145 هه‌زار كه‌سه، دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستانیش 6.37 ملیۆن كه‌سه، بۆیه دانیشتووانى هه‌ڵه‌بجه 2.27% دانیشتووانى هه‌رێم پێكده‌هێنن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و رێژه‌یه، ئه‌وا پشكى هه‌ڵه‌بجه له بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2023 نزیكه‌ى 375 ملیار و 460 ملیۆن ینار ده‌بێت. هه‌ر ده‌بێت له بودجه پاره بۆ خه‌رجى به‌كارخستن و كارگێڕى ته‌رخان بكرێت، له‌وانه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و ده‌سته خۆجێیه‌كان و پێشخستنى ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان.