راپۆرتێكى تۆڕى هه‌واڵى
سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ریكى، رۆشنایى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌ى كه ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌یگێڕێت، زۆرجاریش له ئه‌ركه فه‌رمییه‌كه‌ى زیاتره.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ته‌نیا له ماوه‌ى سێ مانگ ویتكۆف بۆ تره‌مپ بووه‌ته به‌رپرسێكى كردارى له ژمارویه‌ك ئاڵنگاریى گه‌وره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتى فراوانى ویتكۆف هه‌ندێك جار ئه‌و سنووره‌ش ده‌به‌زێنێ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ته‌نیا به ده‌ستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌وڵگرى بووه.
بۆ كه‌سێك كه هه‌رگیز پیشه‌ى حكوومى نه‌دیوه، ئه‌مه كۆمه‌ڵێك پرسیار له واشنتن و ده‌ره‌وه ده‌ورووژێنێ، له باره‌ى چۆنیه‌تیى تێڕوانینى تره‌مپ بۆ به‌رپرسه‌كانى تر له تیمه‌كه كه ئه‌زموونیان زیاتره، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئاخۆ ویتكۆف به‌ڕاستى شیاوه بۆ كاركردن له‌و ئاسته باڵایه‌ى شانۆى نێوده‌وڵه‌تى.
به‌رپرسێكى به ئه‌زموونى ئه‌مه‌ریكى، قسه‌ى بۆ سی ئێن ئێن كردووه و داواى كردووه ناوى ئاشكرا نه‌كرێت و ده‌ڵێ، "كه‌س له‌گه‌ڵ ویتكۆف كارى نه‌كردووه، ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌م نه‌بێت له بازنه‌ى نزیك له كۆشكى سپى، ویتكۆفیش به ته‌واوى به ته‌نیا كار ده‌كات. روونیشى ده‌كاته‌وه، "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه دیپلۆماسییه ده‌كات بێ بوونى راوێژكارێك، ئه‌مه‌ش بێگومان بابه‌تێكه ئاسایى نییه، كه‌سیش ناتوانێ لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه بكات، به‌راستیش بابه‌تێكى نامۆیه".
ویتكۆف پشت به تیمێكى بچووى به‌رپرسانى كۆشكى سپى ده‌به‌ستێت، ئه‌مه به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى سى ئێن ئێن، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاگربه‌ستى غه‌زه و جه‌نگى رووسیا و ئۆكرانیا، دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات. به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكى باسى له‌وه كردووه، ویتكۆف هیچ مووچه‌یه‌ك له حكوومه‌ت وه‌رناگرێت و ته‌نانه‌ت خه‌رجى گه‌شته‌كانیشى له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیه‌تى و پاره‌كه‌ى له حكوومه‌تى فیدرڵى ئه‌مه‌ریكا وه‌رناگرێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه، ئه‌مساڵ ویتكۆف زیاتر له هه‌زار سه‌عات له حكوومه‌تى تره‌مپ كار بكات.
له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى كاره‌كه‌ى كه له 12 به‌رپرسى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه تێپه‌ڕ ناكه‌ن، سه‌رچاوه نزیكه‌كان ده‌ڵێن تیمه‌كه‌ى هه‌ندێك جار به زانیارى زۆر سنووردار كار ده‌كات. هه‌روه‌ها تیمى ویتكۆڤ كارنامه‌ى رۆژانه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى سه‌عات دواى سه‌عات به‌رنامه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت، جیا له‌مه‌ش هه‌ندێك جار ئه‌و تیمه هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان پێناگات، له‌باره‌ى ئه‌و دیدارانه‌ى پلانیان بۆ دانراوه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى سى ئێن ئێن باس له‌وه كراوه، "پێوه‌ندیى به‌هێز ویتكۆف له‌گه‌ڵ تره‌مپ قورساییه‌كى زیاترى پێ داوه، له كاتى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانى بیانى" ته‌نانه‌ت دیپلۆماتكارێكى بیانى له واشنتن ده‌ڵێ، "ده‌زانین به ناوى تره‌مپ قسه ده‌كات و بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌هایه‌كى زۆرى هه‌یه".
به‌رپرسێك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ستایشى كارى ویتكۆف ده‌كات، به "دانوستانكارێكى ژێر" وه‌سفى ده‌كات و ده‌ڵێ، "رێبازه‌كه‌ى تاقانه‌یه ده‌بێته هۆى جێبه‌جێكردنى كاراى رێككه‌وتنه‌كان". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پرسیارى له‌باره‌ى مه‌وداى كاریگه‌رى ئه‌و پیاوه ده‌كرێت، له به‌ڕێوه‌برنى ئه‌و دانوستاندنانه‌ى كه ده‌بنه هۆى رێككه‌وتنى گه‌وره.
له لێدوانیان بۆ سى ئێن ئێن، ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكارى ئه‌مه‌ریكى و ئه‌وروپى گومانیان له تواناى ویتكۆف هه‌یه له گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایى، جا له بوارى غه‌زه بێت، یان ئۆكرانیا و ئێران. كه ئه‌مانه پێویستیان به مشتومڕێكى چڕ هه‌یه له‌سه‌ر ورده‌كارییه ته‌كنیكییه ئاڵۆزه‌كان. دیپلۆماتكارێكى ئه‌مه‌ریكى كه ناوى ئاشكراوه ده‌ڵێ، "وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پیاوه بێ بوونى ئه‌زموونێكى دیپلۆماسى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. له لایه‌نى رووسه‌وه، ویتكۆف رووبه‌ڕووى ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار و به‌رپرسى خاوه‌ن ئه‌زموونى گه‌وره ده‌بێته‌وه. نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌یه كه‌سێك هه‌بێت تواناى له هاوتاكانى كه‌متر بێت، ئه‌مه‌ش پێگه‌یه‌كى شیاو نییه.