ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی كردووه به كشانه‌وه‌ی سه‌تان سه‌ربازی خۆی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانی ژینگه‌ی ته‌ناهیی وڵاته‌كه‌یه له دوای ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له مانگی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیشی هه‌یه.
سوپا سێ له هه‌شت بنكه‌ی بچووكی خۆی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه داده‌خات، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له ٢٠٠٠ه‌وه بۆ نزیكه‌ی ١٤٠٠ كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و بنكانه بریتین له بنكه‌ی پشتیوانی ئه‌ركی (گوندی سه‌وز) و بنكه‌ی پشتیوانی (ئه‌ركی فورات) و بنكه‌یه‌كی سێیه‌میشی زۆر بچووكتره.
به‌رپرسه‌كان ده‌ڵێن، دوای ٦٠ ڕۆژ، فه‌رمانده‌رانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پێویسته كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتر بكرێت یان نا. فه‌رمانده‌ران پێشنیازیان كردووه لانیكه‌م ٥٠٠ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا بمێننه‌وه، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان.
سه‌رۆك تره‌مپ، گومانی قووڵی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له سووریا. لانیكه‌م بۆ ئێسته، ئه‌و كه‌مكردنه‌وانه‌ی له ڕۆژی پێنجشه‌م ده‌ستیان پێ كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاری فه‌رمانده‌رانی مه‌یدانین بۆ داخستن و یه‌كخستنی بنكه‌كان، له‌لایه‌ن پێنتاگۆن و فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندییه‌وه په‌سند كراون، به‌رپرسه‌كان گوتیان كه به مه‌رجی ناو نه‌هێنان ئه‌م قسانه‌یان ئاوه‌ڵا كرد.
داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه له سووریا، به‌تایبه‌تی له باكوری ڕۆژهه‌ڵات له شوێنی چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام له‌ناوچوونی ڕژێمی ئه‌سه‌د لانیكه‌م بۆ ئێسته، زۆر له هه‌ڕه‌شه‌كانی تری كه‌م كردووه‌ته‌وه، له‌وانه میلیشیاكانی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن ئێران و سه‌ربازه ڕووسییه‌كان كه پشتیوانی حكوومه‌تی سووریایان ده‌كرد.
خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگی تر مانگی ڕابردوو هات كاتێك میلیشیا كوردییه‌كان كه كۆنترۆڵی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان ده‌كرد، ڕازی بوون به یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی وڵاته‌كه، كه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ دیمه‌شق له هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كخستنی وڵاتێك كه هێشتا له‌ناو پشێوی توندوتیژدایه.
ڕێككه‌وتنه‌كه داوای ده‌كرد هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، "هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان" بخه‌نه ناو ده‌وڵه‌تی نوێی سوورییه‌وه تا كۆتایی ساڵ، له‌وانه‌ش كێڵگه به‌نرخه‌كانی نه‌وت و گاز.
له‌و كاته‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كی یاخیبووان به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع له مانگی كانوونی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، حكوومه‌تی نوێ هه‌وڵی داوه تۆڕی ئاڵۆزی گرووپه یاخیبووه‌كان كه له سه‌رانسه‌ری سووریا چالاكن یه‌كبخات، به‌هێزترینیان هێزه كوردییه‌كانن له باكوری ڕۆژهه‌ڵات. به‌ڵام بارودۆخی ته‌ناهی ناسه‌قامگیر ماوه‌ته‌وه، میلیشیا كوردییه‌كه له ناو ئه‌و گرووپانه‌دا بووه كه حكوومه‌ت زۆرترین كێشه‌ی هه‌بووه بۆ هێنانیان بۆ ناو چوارچێوه‌ی خۆی.
بۆ چه‌ندان ساڵ، میلیشیا كوردییه‌كه هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا بووه له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا. له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌دا ده‌ستكه‌وتی خاكی به قوربانیدانی زۆر به‌ده‌ست هێنا، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێسته ده‌وڵه‌تێكی واقیعی له باكوری ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌گوێره‌ی دوو به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ژماره‌ی كه‌مكراوه‌یان، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه سه‌ربازی ئاسایی و هێزه تایبه‌ته‌كانیش له‌خۆ ده‌گرن، به‌رده‌وام ده‌بن له پێدانی یارمه‌تیی دژه تیرۆریزم به هه‌ده‌سه و یارمه‌تیدانی چه‌ند كه‌مپێكی گرتووخانه.
له نێوان نۆ تا 10 هه‌زار شه‌ڕكه‌ری داعش و نزیكه‌ی 39 هه‌زار له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا كه مانگی پێشوو هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڕه‌شه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان له كۆنگرێس پێشكه‌ش كرد، گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه داعش هه‌وڵ ده‌دات سوود له كۆتایی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د وه‌ربگرێت بۆ ئازادكردنی زیندانییه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی توانای خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش. هه‌ڵاتنی زیندانییه‌كان نه‌ك ته‌نیا ژماره‌ی گرووپه‌كه زیاد ده‌كات، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنێكی پڕوپاگه‌نده‌شیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕای گه‌یاند، سوپاكه‌ی نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی له سووریا زیاد كردووه بۆ دوو هه‌زار، بۆ یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاته‌قینه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و میلیشیاكانی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له سووریا به‌گوێره‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه به نه‌ناسراوی قسه‌ی كرد، بۆ باسكردنی زانیارییه‌ك كه هێشتا به‌شێوه‌ی گشتی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، گرووپه‌كه بانگه‌شه‌ی ٢٩٤ هێرشی كردووه له ساڵی ٢٠٢٤، به‌راورد به ١٢١ هێرش كه له ساڵی ٢٠٢٣دا بانگه‌شه‌ی بۆ كردبوو. كۆمیته‌ی چاودێری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مه‌زه‌نده‌ی نزیكه‌ی ٤٠٠ هێرشی كرد، له كاتێكدا چاودێرانی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا گوتیان ژماره‌كه له‌وه‌ش زیاتره.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی، ڕاسته‌وخۆ دوای لابردنی ئه‌سه‌د، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به توندی هێرشه ئاسمانییه‌كانی دژی په‌ناگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له بیابانی سووریا زیاد كرد، كه هێزی چه‌كداری نوێ و بووژانه‌وه‌ی سه‌ركوت كرد و شه‌ڕكه‌رانی ڕاده‌كێشا و هێرشه‌كانی زیاد ده‌كرد.
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه پێده‌چوو سه‌رۆكی گرووپه‌كه بێت له عێراق و سووریا، له مانگی ئاداردا له هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكادا كوژرا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق ئه‌نجام درا، پشتی به هه‌واڵگریی له هه‌ردوو عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به‌ستبوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی گوتیان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ڕاگه‌یاندنێكدا گوتی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عه‌بدوڵا مه‌كی موسڵح ڕوفه‌یعی كه به ئه‌بو خه‌دیجه‌ش ناسرابوو، "یه‌كێك بوو له مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كانی دنیا".
به‌ڵام نیشانه نیگه‌رانكه‌ره‌كان به‌مدواییه ده‌ركه‌وتوون، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دوو هێرشی له سووریا له مانگی كانوونی دووه‌م، نۆ هێرش له مانگی شوبات و ١٩ هێرشی له مانگی ئادار ئه‌نجام داوه، به‌گوێره‌ی چارڵز لیسته‌ر ئه‌ندامێكی باڵا و سه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌ریی سووریا له په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن. له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسان، داعش لانیكه‌م ١٤ هێرشی ئه‌نجام داوه. لیسته‌ر گوتی: هیچ لایه‌نێك پابه‌ندتر و ئاماده‌باشتر نییه له داعش بۆ دروستكردنی ناسه‌قامگیری له سووریای دوای ئه‌سه‌د. لیسته‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه نووسی، داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كرد كه پشتگیریی حكوومه‌تی نوێی سووریا بكات كه له‌لایه‌ن لقێكی پێشووی قاعیده‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، "ئه‌گه‌ر سووریا سه‌ركه‌وتوو بێت، داعش و هه‌موو لایه‌نه خراپه‌كاره‌كانی تر زه‌بری كوشنده‌یان به‌رده‌كه‌وێت."
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی گوتیان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هیوای وایه حكوومه‌تی نوێی سووریا ببێته هاوبه‌شێك دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نوێ بووژاوه. نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌رێنی بوون، له‌گه‌ڵ كاركردنی گرووپه‌كه له‌سه‌ر هه‌واڵگری دابینكراو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ له‌باربردنی هه‌شت پلانی داعش له دیمه‌شق، هه‌ندێك شرۆڤه‌كار ده‌ڵێن كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، به هه‌رحاڵ له‌وانه‌یه له ئارادا بێت كه هه‌ڕه‌شه‌یشه له سه‌قامگیریی ئه‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره‌ی سووریا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیداره‌ی تره‌مپ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به سیاسه‌تی خۆی له سووریا بكات. هه‌ندێك به‌رپرس ده‌ڵێن كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وانه‌یه بۆ زیاتر له نیوه‌یان كه‌م بكرێنه‌وه یان به ته‌واوی بكشێنه‌وه، وه‌ك NBC News و Al-Monitor له ناو ده‌زگاكانی تری میدیا، پێشتر ڕاپۆرتیان كردووه.
به‌رپرسان و شرۆڤه‌كارانی سه‌ربه‌خۆ گوتیان، زۆر پۆستی گرنگی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێشتا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پێنتاگۆن پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیری سیاسی له‌باره‌ی سووریاوه خاو ده‌كه‌نه‌وه.
سەرچاوە\نیویۆرك تایمز
وەرگێڕانی\وشه