حاجییان بە سێ ڕۆژ زیاتر لە سێ ملیار لیتر ئاویان خواردووەتەوە

:: PM:06:30:17/06/2024 ‌

دەستەی گشتیی ئاو لە سعوودیە ڕای گەیاند، لە ماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا زیاتر لە سێ ملیار ئاوی خاوێنیان بۆ شاری مەكە و شوێنەكانی تری نەریتی حەج ڕاكێشاوە.

ئەمڕۆ دووشەم، 17ی حوزەیران، ئاژانسی هەواڵی سعوودیە ڕای گەیاند، ئەمساڵ دەستەی گشتیی ئاو و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئاوی كەرتی تایبەت لە سعوودیە، توانییان سەروو ژمارەی پێوانەیی ئاو بۆ حاجییان دابین بكەن.

حاجییانی سعوودیە، هەموو ئەو ئاوەی لەوێ دەیخۆنەوە، وای دەبینن كە ئاوی زمزم بێت، ئەو ئاوەی بەپێی نەریتی موسڵمانان خواردنەوەی دەبێتە چارەسەری نەخۆشی و مرازحاسڵبوون، ئەمەش وای كردووە زیاتر لە پێویستی خۆیان ئاو بخۆنەوە، ئەگەرچی بەرزیی پەلەی گەرماش ڕۆڵ دەبینێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی سعوودیە ئاماژەی بە گەرمیی ئەمساڵ دابوو، بۆیە ئامۆژگاریی حاجییانی كردبوو، لە خواردنەوەی ئاو بەردەوام بن، بۆ ئەوەی جەستەیان وشك نەبێتەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر