فڕۆكەوانێك بە ئاسمانەوە مرد

:: PM:08:27:17/06/2024 ‌

فڕۆكەوانێكی میسری، لە كاتی گەشتێكی تایبەتدا لە ئاسمانی قاهیرەی پایتەختی میسرەوە بۆ تائیف لە سعوودیە، گیانی لەدەست دا كە ژمارەیەك سەرنشینیشی تێدا بوو.

وەك لە ڤیدۆكەدا دیارە، دیمەنێكی ترسناكە، كاتێك جێگری كاپتانی فڕۆكەكە بە سەرنشینان ڕادەگەیەنێت كە كاپتان گیانی لەدەست داوە و ئیدی لێرەوە ئەو گەشتەكەیان پێ تەواو دەكات.

جێگری كاپتان دەڵێ: ببوورن كە دەبێت ڕێڕەوی گەشتەكەمان بۆ فڕۆكەخانەی شا عەبدولعەزیز لە جەدە بگوازینەوە، چونكە برا و هاوڕێم كاپتن حەسەن گیانی لەدەست دا.




وشە - عەبدوڵا عومەر