به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ئاڵای مۆر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق هه‌ڵكرا، له به‌سرا پله‌ی گه‌رما گه‌یشته 52 پله، به‌هۆیه‌وه ئیداره‌ی ناوچه‌كه ئاڵای مۆری له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان هه‌ڵكرد.
ئاڵای مۆر چییه؟
ئاڵایه‌كه به ڕه‌نگی مۆر، له كاتێكدا له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك یان شار و وڵاتێكدا ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵكرا، پێویسته به زووترین كات له تیشكی خۆر دوور بكه‌ویته‌وه.
ئه‌م ئاڵایه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه بۆ دانیشتووانی هه‌ر وڵاتێك، كاتێك پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته سه‌روو 50 پله، له‌گه‌ڵ ھه‌بوونی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی، چونكه مه‌ترسی راسته‌قینه بۆ سه‌ر لەشى مرۆڤ دروست ده‌كات و حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك لێدانی هه‌تاو زیاد ده‌كات و زیانێكی گه‌وره به خانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
تا ئێسته له چه‌ند شارێكی عێراق ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵكراوه، به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان پێده‌چێ له داهاتوودا شاره‌كانی عێراق پله‌ی به‌رزتری گه‌رما به خۆیانه‌وه ببینن، چونكه له‌ناو 15 شاری دنیادا، 11 شار ده‌كه‌وێته عێراق كه پله‌ی گه‌رمی به‌رزی تێدا تۆمار ده‌كرێت.