كه‌م نین ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌ندانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوون، هه‌ندێكیان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، دۆخیان به‌ره‌و باشتر چووه و به‌یه‌كجاری نه‌خۆشییه‌كه‌یان له كۆڵ بووه‌وه، هه‌ندێكی تریشیان دوای چاره‌سه‌ر و باشتربوون، دیسان نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ گه‌ڕایه‌وه تا به‌هۆیه‌وه كۆچی دواییان كرد.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی حوزه‌یران، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه دوای ئه‌وه هات كه هونه‌رمه‌ند كنده عه‌لووش به‌مدواییه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، ئێسته‌یش كه ماوه‌ی دوو ساڵه له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
جیاله كنده عه‌لووش، ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێسته ئه‌لیسای گۆرانیبێژیش به‌هه‌مانشێوه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، ئه‌و له ساڵی 2018 رای گه‌یاند كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رگرت، به‌ره‌و باشتر چوو و ئێسته‌یش وه‌ك خۆی رای ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌واری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له جه‌سته‌دا نه‌ماوه.
هاوكات دینا حایك گۆرانیبێژی لبنانی له ساڵی 2022دا تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا بوو و توانی به خێرایی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه دوور كه‌وته‌وه تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2023دا رای گه‌یاند كه به‌یه‌كجاری له كۆڵی بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ریم به‌نا كه هونه‌رمه‌ندێكی فه‌له‌ستینییه، له ساڵی 2017دا تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، بۆ چاره‌سه‌ر رووی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و چاره‌سه‌ر وه‌رگرت، دوای ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشییه‌كه‌ی تینی بۆ هێنا و له ساڵی 2018 له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێشتریش شادیه هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب و میسر، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و گرێ شێرپه‌نجییه‌كانی به نه‌شته‌ركاری فڕێ دران، ئاكام نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌یه‌كجاری له كۆڵ بووه‌وه.
فائیزه ئه‌حمه‌د كه یه‌ك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بییه، تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو و ماوه‌یه‌كی زۆریش چاره‌سه‌ری وه‌رگرت، دوا ماوه‌یه‌كی زۆریش نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌ر پێوه مابوو، تا له ته‌مه‌نی 48 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به ره‌جا به‌لمه‌لیح كردووه كه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین منداڵی له دایك بوو، تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، بۆ ئه‌وه‌یش چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و بۆ ماوه‌یه‌كیش دۆخی باشتر بوو، به‌ڵام دیسان نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه و له ساڵی 2007 و له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ژن و پیاو به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جۆراوجۆر كۆچی دواییان كرد، ئه‌وه‌ی له‌و هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێ كراوه، ته‌نیا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون.