شوێنه‌وارناسانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد، باری كۆنترین كه‌شتیی تێكشكاوی دنیایان له قووڵایی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌تان گۆزه‌ی كۆن كه خۆراكیان تێدا هه‌ڵگیراوه و ته‌مه‌نیان ده‌گاته سێ هه‌زار و 300 ساڵ، له دووریی 90 كیلۆمه‌تر له كه‌نارئاوییه‌كانی ئیسرائیل دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و باره‌یان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌زار و 800 مه‌تر قووڵه.
شوێنه‌وارناسان بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌شتیوانان بۆ گه‌شته‌كانیان سوودیان له ئه‌ستێره‌كان و خۆر بینیوه و له‌م رێیه‌وه ئاراسته‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه.
پێشبینی كراوه به‌هۆی زریانێكی ده‌ریایی یان هێرشی چه‌ته‌كانی ده‌ریا نوقم بووبێت.
كه‌شتییه‌كه له میانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گازدا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست دۆزراوه‌ته‌وه، پێشبینی كراوه به‌هۆی زریانێكی ده‌ریایی یان هێرشی چه‌ته‌كانی ده‌ریا نوقم بووبێت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه بۆچوونی شاره‌زایانی مێژووی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی گه‌شته ده‌ریاییه‌كان گۆڕیوه، پێشتر وا بیر ده‌كرایه‌وه كه كه‌شتییه‌كان له كه‌نارئاوییه‌كان دوور نه‌ده‌كه‌وتنه‌وه و به درێژایی كه‌نارئاوییه‌كان گه‌شتیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و كه‌شتییه له شوێنێك بووه كه كه‌ناره‌كانی لێوه دیار نه‌بووه.
پێده‌چێت ئه‌و گۆزانه له‌لایه‌ن كه‌نعانییه‌كان به‌كار هاتبێت كه له نێوان توركیا و میسردا ژیاون. پێشتر ته‌نیا دوو كه‌شتیی تر دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ردووكیان له كه‌نارئاو زۆر نزیك بوون.