پێچەوانەى ئەو وێنا ترسناکەى بۆ ماسییە قرشەکان دروست کراوە، کە خاوەنى چاو و ددانى ڕەش و ترسناک دەردەکەون و دێتە بەرچاومان کە لە هەر ساتێکدا هەر شتێک بێتە بەر دەمیان ورد و خاشى بکەن، "ئێریک میلاندەر" چەند وێنەیەکى سەرنجڕاکێشی پێچەوانەى ئەم وێنا ترسناکەى گرتووە کە نەهەنگەکان بەشێوەیەکى جیاواز دەردەکەون.
میلاندەر بە کامێراکەى کە لە جۆرى "GoPro"یە و تایبەتە بە گرتنى وێنەى نزیککراوە، چەند وێنەیەکى نایابى ماسیی قرشی سپیی گرتووە کە وا دەردەکەوێت قرشەکان پێدەکەنن و زەردەخەنە بۆ وێنەگرەکە دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی
فۆکس نیوز26، ئێریک میلاندەر وێنەگرى جیهانى گیانلەبەرە ئاوییەکانە و وێنەی زیاتر لە 20 نەهەنگی سپیی گەورەی گرتووە لە نزیک کەناراوەکانى ویلایەتى "نیو برایتۆن"، ئێریک بووەتە یارمەتیدەرى زاناکان کە لێکۆڵینەوە لە ژیانى زیندەوەران دەکەن.