ئۆتۆمبێلی زۆر لە كۆمپانیاكانی دنیا بۆ بەهێزكردنی بزوێنەرەكانیان، پشت بە سیستمی پاڵپشت دەبەستن، ئەوەیش هێزی بزوێنەرەكان بۆ چوار هێندە بەرز دەكاتەوە، لە دنیادا دوو سیستم هەیە كە تۆربۆ و سوپەرچارجن.
تۆربۆ، سیستمێكە لەسەر ئەگزۆز دەبەسترێت، سوود لە هەوای ئەگزۆزەكە وەردەگرێت كە خۆی لە بنچینەدا وزەیەكی بە فیڕۆدراوە، لە كاتی زیادبوونی هەوای ئەگزۆز، كۆمپرێسەری توربۆكە دەكەوێتە كار و هەوای پەستێنراو دەكاتە ناو مەكینەوە، هێزی مەكینەكە دەكاتە دوو هێندە.
سوپەر چارج، بەهۆی قایشێك یان زنجیرێك لەسەر كرانك شەفت دەبەسترێت، لەگەڵ هەڵبوونی بزوێنەر، دەست دەكات بە خولانەوە و كۆمپرێسەری هەوا دەخاتە كار، ئەویش هەوای پەستێنراو دەكاتە ناو بزوێنەرەكەوە و هێزی بزوێنەرەكە بۆ دوو هێندە بەرز دەكاتەوە.
تۆربۆ، كاتی پێدەچێت تا سوودی لێ دەبینرێت، چونكە پێویستی بە هەوای ئەگزۆزە، بەپێی قەبارە و هێزی بزوێنەر دەگۆڕێت.
سوپەر چارج، لەسەر كرانك شەفت بەستراوە، راستەوخۆ سوودی لێ دەبینرێت، بەڵام بۆ بزوێنەرە بچووكەكان گونجاو نییە و هێز و سووتەمەنی زیاتری دەوێت.
توربۆ، سووتەمەنی كەمتر خەرج دەكات.
سوپەرچارج، هێزی زیاتر دەدات بە ئۆتۆمبێلەكە، بۆ ئەوەش پێویستی بە سووتەمەنیی زیاترە.
هەولێر/ پێشەنگ ئەنوەر