لە 11 مانگدا زیاتر لە هەزار و 439 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر گیراون

:: PM:04:17:13/01/2025 ‌
ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەزار و 439 كەس بە تاوانی بەكارهێنان و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر گیراون.

ئەمڕۆ دووشەم 13ی كانوونی دووەم، نەقیب محەمەد حەمید ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، بە "وشە"ی گوت، لە ماوەی 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا، هەزار و 439 كەس بە تاوانی بەكارهێنان و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر گیراون، لە چوارچێوەیەدا 677 كەسیان بەكارهێنەر و ئەوانەی تر بازرگانن. 

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 465 كیلۆ لە مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و ئێستە ئەو تۆمەتبارانە دراونەتە دادگا. 

ئەو باسی لەوەیش كرد كە رێوشوێنی توند بەرانبەر تۆمەتبارانی مادەی هۆشبەر دەگیرێتەبەر، بۆ ئەوەیش هاوئاهەنگی هەیە لەگەڵ دامەزراوەكانی تر بۆ ئەوەی پێكەوە رووبەڕووی ئەو تاوانە ببنەوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم