لە سلێمانی برۆ و سەری كچێك دەتاشرێت و دەسووتێنرێت

:: PM:01:06:02/02/2025 ‌
باوكی كچێك لە بەردەم دادگای سلێمانی رای گەیاند، لەلایەن زاواكەی و خەسوو و خەزووری و خوشكی زاواكەی، كچەكەم ئاگری تێبەر دراوە و سەری تاشراوە و برۆیان تاشیوە و دواتریش سووتاندوویانە.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی شوبات، هاووڵاتییەك لە بەردەم دادگای سلێمانی رای گەیاند، كچەكەمیان سووتاند و سەر و برۆشیان تاشیوە، كەس نییە هەقمان بۆ وەربگرێتەوە.

زیاتر گوتی، دادگا دانیشتنی ئەمڕۆی دادگاییكردنی بكوژی ئاڤان جەزای دواخست كە لەلایەن مێردەكەیەوە كوژرا و تەنانەت هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی رووتیان لێ‌ كرد.

ئاماژەی بەوەش كرد، دادگا بڕیار لەسەر ئەو تاوانە نادات و بەڵگەش لە بەردەستدایە، ئەمڕۆ دادگایی هەبوو، كەچی دوایان خست بۆ 17ـی ئادار.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە دوو ساڵ پێش ئێستە رووداوێكی لەم شێوەیە هەبوو كە ژنێك و منداڵەكانی لەلایەن هاوسەرەكەی سووتێنران.



وشە - رامیار جەواد