ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر پەڕەی چەند تیكتۆكچییەكدا گرت

:: PM:05:10:18/02/2025 ‌
ئاسایشی سلێمانی دوای ئەوەی دوێنی رایان گەیاند، هەشت كەسیان لەسەر خراپ بەكارهێنان و جنێودان لە تیكتۆك گرتووە، ئەمڕۆ دەستی بەسەر پەڕەی ئەو تیكتۆكانەدا گرت و لۆگۆی ئاسایشیان خستە سەر.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "وشە" ئاسایشی سلێمانی لۆگۆی فەرمیی دەزگاكەی خستووەتە سەر پەڕەی تیكتۆكی فەرمانی لەفە و ئەرجوومەنە ریشە و چەند كەسێكی تر، ئەوەیش هێمایە بۆ ئەوەی كە ئەو تیكتۆكچییانە لەلایەن ئاسایشەوە گیراون.

دوێنی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكی فەرمیدا ئاماژەیان بەوە كرد، لەسەر داوای هاووڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها كۆمەڵاتییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانكردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەكانیاندا ڕەفتاری دوور لە نەریت و ڕەوشتی كۆمەڵایەتییان بڵاو دەكردەوە گیران و ڕووبەڕوی یاسا كرانەوە.








وشە - سه‌رخێڵ هاشم