ئاسایشی سلێمانی ئەو 12 تیكتۆكچییەی ئازاد كرد كە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بوو گرتبوونی، ئەمەش بە پڕكردنەوەی بەڵێننامە كە جارێكی تر نەچنەوە سەر ئەتواری كۆنی خۆیان.
ئەمڕۆ هەینی، حەوتی ئادار، سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، پاش زیاتر لە دوو هەفتە گرتنی ئەو 12 كەسە، پاش پڕكردنەوەی بەڵێننماە كە جارێكی تر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا سنوورەكان نەبەزێنن و جنێو نەدەن، ئازاد كران.
تیكتۆكچییەكان لە سنووری شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و شارەدێی چەمچەماڵ بوون و دیارترینیان لەناو خەڵكیدا بریتی بوو لە فەرمانی لەفە كە بە دۆستی بافڵ تاڵەبانی ناسرابوو، لەگەڵ ئەرجوومەنە ڕیشە و مام لەتیف.
لە مانگی ڕابردوودا، ئاسایشی سلێمانی بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی قسەی نەشیاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەو 12 تیكتۆكچییەی لە هەڵمەتێكدا گرت.