جۆرج كڵۆنی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر دیاره دنیای هۆڵیووده، ئێسته به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌ی خێزانییه‌وه، خه‌ریكه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ل عیلمه‌دینی هاوسه‌ری كه به ره‌گه‌ز لبنانییه له جیابوونه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه. میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و روو بدات، باجه‌كه‌ی له‌سه‌ر كڵۆنی زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیا جیهانییه‌كان به‌تایبه‌تی له راپۆتێكی پێگه‌ی "رادار ئۆنڵاین" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كێشه‌كه‌ی نێوان كڵۆنی و ئه‌مه‌ل به‌ره‌و قووڵبوونه‌وه ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی ئیش و كاروباره‌كانیان، له یه‌كتر دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، كڵۆنی ده‌یه‌وێ بچنه نیویۆرك و ئه‌مه‌لیش ده‌یه‌وێ له به‌ریتانیا بمێننه‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه كاتێك كێشه‌كه‌یان زیاتر قووڵ بووه‌ته‌وه، كڵۆنی ده‌ستی به كاركردن له شانۆگه‌رییه‌كی نوێ له‌سه‌ر شانۆی برۆدوای نیویۆرك كردووه، ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك بگوازنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ل سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له زانكۆی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا بمێنێته‌وه و ئاماده نییه قوربانی به جۆری كاره‌كه‌ی بدات.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه پێوه‌ندیی نێوان جۆرج كڵۆنی و ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین به نموونه‌ی جوان ته‌ماشا كراوه، كه‌چی ئێسته له دوای 11 ساڵ له هاوسه‌رگیرییان، له جیابوونه‌وه زۆر نزیك بووه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌یش ئاماژه دراوه كه ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كه بگاته ئاستی جیابوونه‌وه، ئه‌وا باجه‌كه‌ی به سه‌تان ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر كڵۆنی ده‌كه‌وێت كه زیاتر له 300 ملیۆن دۆلاره.
كڵۆنی و ئه‌مه‌ل خاوه‌نی جمكێكن به ناوه‌كانی "ئیلا و ئه‌لیكسانده‌ر" و ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ساڵ، ئێسته منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ دایكیان له به‌ریتانیا ده‌ژین. وه‌ك ئه‌وه‌ی "سكای نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
جۆرج كڵۆنی له ساڵی 1961 له دایك بووه. ئه‌كته‌ر و سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنییه. له ساڵی 1978وه له دنیای سینه‌مادا كار ده‌كات و ئێسته به یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر گه‌وره‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت. تا ئێسته شه‌ش خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه و هاوكات خاوه‌نی 10 خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپه، جیاله وه‌رگرتنی ده‌یان خه‌ڵاتی تری جیهانی. ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، جیاله به‌شداریكردنی له ده‌یان شانۆگه‌ری و درامادا.