بۆ دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ فاسۆڵیا لەبری ماسی بخۆن

:: AM:10:26:05/04/2025 ‌
پزیشكێكی پسپۆڕ ئەو خۆراكە خوازراوە ئاشكرا دەكات كە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش، دەڵێت فاسۆڵیا باشترینە. 

دكتۆر لیودمیلا پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس رای گەیاند، فاسۆڵیا ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا میتابۆلیزم خێرا دەكات و یاریدەدەر دەبێت لە دابەزاندنی كێشدا.

دەشڵێت، فاسۆڵیا هەستی تێربوون دەبەخشێت، میتابۆلیزم خێرا دەكات و ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت، هەروەها پرۆسەی لەناوبردنی چەوری و لەدەستدانی كێش زیاد دەكات.

فاسۆڵیا بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە، هەروەها پرۆتینی بێ چەوریی تێدایە كە دەكرێت جێی گۆشت و ماسی بگرێتەوە، ئەو پسپۆڕە وا دەڵێت.

ئاماژەش دەدات، لە هەمان كاتدا بڕێكی زۆر ریشاڵی خۆراكیی تێدایە كە كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر كاری ریخۆڵە دەبێت، هەروەها بەهۆی پێنوێنیی كەمی شەكر دەتوانرێت لە ژەمەكانی نیوەڕۆ و ئێوارەدا بخورێت.



وشە - سۆران عەزیز