جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی هاوكاری به فه‌له‌ستینییه‌كان دا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه مسوڵماننشینهكانی غه‌زه كه به‌هۆی پێكدادانی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل وێران بوون.
تاكه رێ بۆ كۆتاهێنان به گرژییه‌كان دانوستاندن و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌یه
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی 11 رۆژدا، زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و ناوچانه گه‌یاندووه، له‌و هێرشانه‌دا زیاد له 250 كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان چه‌كدار و فه‌رمانده‌ی حه‌ماس بوون و به سه‌تان باڵه‌خانه داڕماون.
به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین رایان گه‌یاندووه، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی بۆردمانه‌كانه‌وه خاپوور بوون، پێویستییان به ده‌یان ملیۆن دۆلار هه‌یه.
جۆ بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڵێنی هاوكاری دارایی به حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین دا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان.
هاوكات بایدن دووپاتی له دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌كی ئاشتییانه كرد بۆ كۆتاهێنان به گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و رای گه‌یاند، تاكه رێ بۆ كۆتاهێنان به گرژییه‌كان، دانوستاندن و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌یه.
له ماوه‌ی 11 رۆژی پێكدادانه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، حزبوڵا زیاد له دوو هه‌زار و 500 مووشه‌ك و رۆكێتی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، به‌ڵام سیستمی گومبه‌زی پۆڵاین رێڕه‌وی زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانی گۆڕی و له فه‌له‌ستین كه‌وتنه خواره‌وه، ته‌نیا یه‌ك مووشه‌ك له ناوچه‌یه‌كی مسوڵماننشینی ئیسرائیل كه‌وته خواره‌وه و هاووڵاتییه‌كی مسوڵمان به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.