لە فڕۆكەخانە بەرپرسێكی باڵا گیرا

:: PM:04:58:20/04/2024 ‌
بەرپرسی رێكخستنەكانی ئەڵمانیای پەكەكە/كەجەكە بە ناوی مورسەل دورماز لە ئیستانبوڵ گیرا.

ئاژانسی "ئانادۆڵۆ"ی توركیا، بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (MİT)، هەڵمەتێكی هاوبەشیان بۆ ئاشكراكردنی ئەندامانی ڕێكخراوی پەكەكە ئەنجام دا.

وەك ئاماژەی بۆ كراوە، لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا زانرا بەرپرسی كۆڵن/ئەڵمانیای پەكەكە/كەجەكە مورسەل دوورماز كە بە ناوی خوازراوی زەیناڵ چالاكی هەبووە، دەگەڕێتەوە ئیستانبوڵ.

لەگەڵ گەیشتنی مورسەل دورماز بۆ فڕۆكەخانەی سەبیحە گۆكچەن لە ئیستانبوڵ، ناوبراو گیراوە. 

دوورماز دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی ئاسایش، ڕادەستی دادگا كرا و بە بڕیاری دادوەری ئێشكگر، دەستبەسەر كرا.


وشە - وشه‌