ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاره‌با له سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌كانی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌عات ده‌بڕێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌یش رای ده‌گه‌یه‌نێت، وشكه‌ساڵی و ده‌رهێنانی بیتكۆین هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه.
كاره‌با زیاد له حه‌وت سه‌عات ده‌بڕێ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30 ئایار، ره‌زا ئه‌رده‌كان وه‌زیری وزه‌ی ئێران رای گه‌یاند، راكێشانی كۆدی بیتكۆین و وشكه‌ساڵی دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و بڕانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، زیاتر له دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌شێوه‌ی نایاسایی بۆ راكێشانی كۆدی بیتكۆین له ئێران به‌كار ده‌برێت، 320 مێگاواتیش به‌شێوه‌ی یاسایی و رێپێدراو بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كراوه، له ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌ست به‌سه‌ر زیاد له 175 هه‌زار ئامێری ده‌رهێنانی بیتكۆین گیراوه كه به نایاسایی له دوو هه‌زار و 661 ناوچه جێگیر كرابوون.
هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی راكێشانی كۆدی بیتكۆین ئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌عات كار بكات، ده‌بێ كاره‌با له‌سه‌ر 30 هه‌زار ماڵ ببڕیت، واتا هه‌ر بیتكۆینێك 300 مێگاوات كاره‌بای پێویسته.
ئێسته له سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌كان كاره‌با زیاد له حه‌وت سه‌عات ده‌بڕێ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یان بۆ كاره‌بای نیشتمانی نییه، له‌و گه‌رمایه‌دا هاووڵاتییان به تاریكی و بێ كاره‌با ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش له ئێران زیاد له 30 ساڵه نموونه‌ی نه‌بووه.